ئەوا دێ ناڵەی غەمگین دەڵێن ناڵەی ئەسیرانە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  486 مشاهده
ئەوا دێ ناڵەی غەمگین دەڵێن ناڵەی ئەسیرانە
لە بەینی غەبغەب و لێودا لەناو سجنی زەنەخدانە
بە پەنجەی گرت گریبانی گوتی لێدەن لە تەپڵی جەنگ
دەری ڕەحمەت خەلاسی کا ئەگەر مورغی لە داوانە
ئەسف بەختم لە ناڵین و لە شیوەن وا فیراقیەتی
لە منداڵیوە دەمزانی نە کافر نە موسڵمانە
موسڵمانان ئەگەر موسلیمە لە دەرگە و گڵپەی عیشقا
موسڵمان بوو لە ڕێی کافر کە کافر لێی پەشیمانە
بەڵا موسلیم نەعم کافر، بەڵا ئاگر نەعم جەنەت
کەواتە پێم بڵێن فەرقی بکەم بڕوا بە کامانە
عەبوودییەت لەبۆ شێخە قیامی بوو وەکوو ئەسنام
کە شاعیر ئەهلی ئاتەش بێ سەنەم بۆ شادیی غیلمانە
مەسحەف و تەورات و ئینجیل و زەبوور خوچ فورقانە
کتێبێکن لەلای شاعیر هەموو جەمعی لە قورئانە
لە سام و لەهجەی قورئان نییە هەیها و تەریق چاری
بکەن فەرقی حەق و باتیل کە ئینجیلیش لە چارانە