کراسی کەتان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  283 مشاهده
کراسی کەتان، سوخمە ئاڵە
بەژنت باریک، ڕووت بەخاڵە
دڵت بردم بەو چاوانە
لە بەندیخانەی داوانە
دوو باڵا و دوو لێوی ئاڵە
لە سوێی تۆ حاڵم بێحاڵە
بیرت فڕاند یادم نەکەی
بۆ لە ناڵین چارم ناکەی
لە ئەگریجە و داوی لالالت
لە زەنگینی قەد و باڵات
هەژاری تۆم لەسەر کاتت
چاوەڕێی مووچە و بەراتت
بە من دەستی مافی خۆمە
لێقەوماوی عەشقی تۆمە
تۆ لە سامیتخلص لاری مەبە
پشت لە دەرد و چاری مەبە