سەرنجم دا قەد و باڵای سەرم سووڕ ما چ باڵایە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  448 مشاهده
سەرنجم دا قەد و باڵای سەرم سووڕ ما چ باڵایە
دوو چاو و پەرچەمی تاتای لە مێژوودا نەخوڵقایە
لە خاخامی بەرەی ڕۆمی دەڵێن یەکێک هەبوو ئەمما
ئەوی وای گۆ دەبێ شێت بێ لەناو دەریای بەڵادایە
زوڵف خاوە بە داوی خۆی دڵان دەگری لە بەندیکا
ئەمن جارێک سەرم لێدا دڵم زیزە و بە جێ مایە
دەری سینەی ببینی تۆ دەڵێی یاڕەب ئیلاهی من
چ جاهێکت خەڵق کرد و چ باغێک و چ مەئوایە
نەعیمە یان سەلامی تۆ وەیا فیردەوس و خولدە
قیامەت ڕانەبوو ئیمڕۆ بەهەشت بۆ هات چ قەومایە
دەڵێ خۆ من نە ئیدریس و بەزندیتی بەهەشتم بێ
لە جەننەتدا موخەییەر بم حەشر سامی لە کێ مایە