پەرچەمی چین چین لەسەر ڕووی هەرکە دێتە پێشەوە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
2 دقیقه
524 مشاهده
پەرچەمی چین چین لەسەر ڕووی هەرکە دێتە پێشەوە
پێچە بوو گەر هاتە کوڵشەن چاوەڕێم کەی دێتەوە
وەک غەزالە ئەو لە سەحرا جاربەجار لێم ون دەبێ
جاربەجاریش دێتە بەرچاو جارێ دێ ون بێتەوە
دڵی بردم ئەو دزەی چاو مامزە چۆن ڕایپەڕاند
کەوتە داوی زوڵفەکانی تازە دەرچوو بێتەوە
شێخی مورشید گەر بیبینێ وەیل و سەرگەردان ئەبێ
عەینی مەجنوونە لەبەڕیە ڕۆژ و شەو دەخولێتەوە
دێتە گریان و فیغانی هەر دەگریێ بێ قەرار
ڕەنگی خونچە و دەنگی بولبول هەر کە دێتە گوێتەوە
شێخ مرید و سوفییە بۆیێ دەبێ شلوغی بکا
خانەقا و تەپل و موریدی دێتە دەست و پێتەوە
تیری موژگانی لە جەرگم خەنجەرێکی کارییە
تیخی عاشق کوژ عەزیزان خوێنی لێ دەتکێتەوە
ئەی ڕەفیقان لۆمەکاری من مەکەن ئێوە و خودا
هەر کەسێ لێیدا بە موژگان زەحمەتە هەستێتەوە
ئەشکی خوێنینم لە چاوا وەختی واتانی نییەش
با نەژیم توخوا بە جزیا بمکوژە و ببڕێتەوە
یا بپرسە حاڵی من وا بۆ فیراقت ڕۆژ و شەو
ئەشکی خوێنینم لە چاوا بۆچی ناوەستێتەوە
سامیتخلص غەمبار و هەژارە بۆ نەبێتە باغەوان
چەند خۆشە دوو هەژاران شەرت ببەستن پێکەوە