توخواکەی مەنعم مەکە با لە دەوری باڵات بم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  295 مشاهده
توخواکەی مەنعم مەکە با لە دەوری باڵات بم
دەبا حەپسی ئەگریجە و زوڵفی چینی تاتات بم
دەمێ دەروێش و مەجنوون، دەمێ پاسەوانی باغت
دەمێکیش بەرماڵ بە کۆڵ سۆفی ناو خانەقات بم
دەمێ حاشیە موتالا وەسفی گەردەن و باڵا
دەمێکیش دڵ غەمگینی دوو ئەگریجەی لالات بم
تەماشای باغی سێوان، دوندان و ڕەنگی لێوان
دڵ کەی فەرامۆش دەبێ گوێ لە دەنگی قاقات بم
لە سامی هیجری دووریت دەمێکە من عبداڵم
با نەغمەخوانی خونچەی تازە باغی ساوات بم