ڕۆژ و شەو کارم دەرد و هیجرانە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
507 مشاهده
ڕۆژ و شەو کارم دەرد و هیجرانە
وا وەکوو مەجنوون بووم بە دێوانە
لە هیجری لەیلا وا لە غەریبی
هەر دەناڵێنم پیشەم گریانە
***
دڵ لە ژینی خۆی وا هەراسانە
ئەو دردی سەرە بۆچی ژیانە
لە داخی دوو ڕوو جەرگم سووتاوە
دەردی ڕەقیبان گەلێ گرانە
***
کەوتمە ناو زار و دەردی ڕەقیبان
با هەر بناڵم لەگەڵ غەریبان
خۆشیم گریانە گریانە خۆشیم
لە دەردی دوو ڕووی بێ دین و ئیمان
***
دایم لە زارم ئەوا لە شینم
چەند لە ئازار و چەندی غەمگینم
من لە عەشقی تۆ هەرچەند بناڵم
هەنگێ گوشاد و سامیتخلص زەنگینم