توخوا کەی یارم یارم هەر من بۆ تۆ خەمخوارم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  302 مشاهده
توخوا کەی یارم یارم هەر من بۆ تۆ خەمخوارم
بۆ دەمکوژی بە دەردان تا کەی لە ژێر ئازارم
بە یادی چاوی کاڵت بە زوڵف و لێوی ئاڵت
گیرۆدە و مەفتەلا بووم بە داو و دانەی خاڵت
هەر من نازت دەکێشم هەتاکەی وا دەروێشم
شێت و شەیدا لە شاخان بۆ تۆ ئاخی بکێشم
جوان و دڵ ڕاکێشی دەرمانی دڵی بە هێشی
سامیتخلص بکوژی بە دەردان کێیە نازت بکێشی