توخوا کەی یارم یارم هەر من بۆ تۆ خەمخوارم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  322 بینین
توخوا کەی یارم یارم هەر من بۆ تۆ خەمخوارم
بۆ دەمکوژی بە دەردان تا کەی لە ژێر ئازارم
بە یادی چاوی کاڵت بە زوڵف و لێوی ئاڵت
گیرۆدە و مەفتەلا بووم بە داو و دانەی خاڵت
هەر من نازت دەکێشم هەتاکەی وا دەروێشم
شێت و شەیدا لە شاخان بۆ تۆ ئاخی بکێشم
جوان و دڵ ڕاکێشی دەرمانی دڵی بە هێشی
سامیناسناوی ئەدەبی بکوژی بە دەردان کێیە نازت بکێشی