بەو پەیمانەی یەکبی دوو دڵ هەم خونچەت بی و هەم یاری شل

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  291 بینین
بەو پەیمانەی یەکبی دوو دڵ هەم خونچەت بی و هەم یاری شل
هات و هاوار هەر بۆ یارە هەر خەیاڵ لە خونچە و بولبول
دیدەنی گەردەن بەللوری چ لە نزیک چ لە دووری
وێنەی ڕۆژ و شەو لەلامە پەرچەمی ناو لێوی سووری
سام و قیمەت و سامانە هەر چاکە و جوانی ئینسانە
گەر خاوەن چاکە و ئیمانی سانیع دەڵێ بەشەر جوانە