بۆ دەمکوژی بێ تاوان توخوا من گوناهم کا

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  454 مشاهده
بۆ دەمکوژی بێ تاوان توخوا من گوناهم کا
یاخوا ئاهم بتگرێ دڵی ناو داوانم کا
بەندی سوخمەی ڕەنگینت بترازێنە بێ ئیمان
تا کەی لێم داگیر دەکەی دوو سێوی سامانم کا
گەردەن بەللوری ڕۆمی بە سەیادی خوێنڕێژی کە
کوشتت سامیتخلص بێ تاوان خوێنی سەر پەنجانم کا
وا دەناڵم وەک بولبول بۆ باغی سینەی ساوا
بە چریکە و هاوار دەڵێم خونچەی ناو باغانم کا
بێچارم لە شەو ناڵین لاڵم هەر وەک دێوانە
فەرهاد و مەجنوون کانی هاوڕێی لە شاخانم کا