وێرانە ماڵم وا بۆت ئەناڵم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  291 مشاهده
وێرانە ماڵم وا بۆت ئەناڵم
خوا لێت هەڵنەگرێ شکاندت باڵم
فیکرت شێواندم دڵت شکاندم
لە مەکر و حیلەی دوو لێوی ئاڵم
تا کەی عەبداڵم بۆشە خەیاڵم
بە سەردا مەڕۆ ببتە پرد زاڵم
سامیتخلص وا لە زار نەیماوە قەرار
هەتاکەی بێ سوود من وا بناڵم