وێرانە ماڵم وا بۆت ئەناڵم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  304 بینین
وێرانە ماڵم وا بۆت ئەناڵم
خوا لێت هەڵنەگرێ شکاندت باڵم
فیکرت شێواندم دڵت شکاندم
لە مەکر و حیلەی دوو لێوی ئاڵم
تا کەی عەبداڵم بۆشە خەیاڵم
بە سەردا مەڕۆ ببتە پرد زاڵم
سامیناسناوی ئەدەبی وا لە زار نەیماوە قەرار
هەتاکەی بێ سوود من وا بناڵم