بولبول و گوڵ وا ناڵینێتی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  329 بینین
بولبول و گوڵ وا ناڵینێتی
گوڵ بە دەم باوە پێکەنینێتی
ئارەزووی خونچە بادی سەبایە
لە دەستی کێ ما و کێ فیغانێتی
***
وا پڕ بووم لە دەست عەکسی دونیاوە
تازە خونچەی من وا دەمی داوە
باغەوان لەسەر ئەو خەرمانی گوڵ
خونچەی منی لە دەست بەقاڵ ناوە
***
باغەوان باغت بۆ وا ساوایە
لەو بەهاری خۆش خونچەت چنایە
ئینسانی موهمیل هیچ و بێ قانون
بەبێ سامی نوست باغی هەر وایە