سەحرا ڕەنگینە بەزمە لە یاران

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  420 مشاهده
سەحرا ڕەنگینە بەزمە لە یاران
خونچە دەمی دا لەناو جۆباران
وا چەتری هەڵ دا گوڵی هەناران
وەرنە تەماشای فەسڵی بەهاران
بچینە باغ و ناو لالەزاران
دەمێ بۆ خۆشی و گوشادی دڵان
لەناو وەنەوشە و گوڵی سومبولان
گوێ لە قاقا کەین لای کەمەر شلان
لەیلایی ناڵە و زاری بولبولان
چۆن دەچریکێنن بۆ بڕینداران
دەردی گرانە مەڵێن هاسانە
دڵ دائیم لە ژین هەر هەراسانە
عیلاجی ناکرێ تا بە لوقمانە
دەرمانی بولبول خونچەی باغانە
عاشق هەر دەمرێ لە داوی یاران
. . . . . . . . . .متن نامشخص
ئەوانی بەندن لە بەختی کونی
چووینە ژێر چەنگی شێری نەبوونی
بەند و زنجیرن لە بەختی کونی
وای داگیر کردن چەرخی گەردوونی
پێیان بگوترێ غەریبی شاران
. . . . . . . . . .متن نامشخص
بازاری بکەین یا بە خامۆشی
لەباتی شەڕاب بە خەم سەرخۆشی
بەرگی ناڵینی تێک ڕابپۆشی
بێ بەشی خۆشی و بێ فەرامۆشی
هەر لە غەم نۆشی تیری سالاران
بۆ یەک بڕێژین فرمێسکی چاوان
هەتاکوو مردن بۆ زوڵف خاوان
دەبا بسووتێن بێ سووچ و تاوان
مەجنوون و بولبول ئەسیری داوان
سامیتخلص غەریب و چینی هەژاران