ئەو باڵا شلەی پەرچەمە خاوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  431 مشاهده
ئەو باڵا شلەی پەرچەمە خاوە
سینە بەللورەی زوڵف داوداوە
عەتری هەناسەی ئەوا دەفرۆشی
وەک خونچەی باغان وا دەمی داوە
بۆ لێم حەرامە بۆ یادی نەکەم
بە من ڕەزایە بۆ شادی نەکەم
شادی لە دەورەم هەروەک زولیخا
دڕنەی لێ بەستیم وەک تفڵی ساوە
ئەو خونچە سوورەی من بۆنی نەکەم
لەناو شووشەی دڵ ئاودێری نەکەم
بۆچی هەبیتن بۆ ئاخ و حەسرەت
بۆچی وا بێ سوود و خەڵق کراوە
مامۆستا وەرە بیدە وەرامی
خوا خەڵقی دەکا بۆ بە حەرامی
فتوایی دەدەی وا بەبێ سامیتخلص
لە خازین دەڵێ یا نەفەوتاوە