دڵ لە دەرگا پاسەوانە مەحرەم و غەمخوارتە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  385 مشاهده
دڵ لە دەرگا پاسەوانە مەحرەم و غەمخوارتە
وا لەناو جەور و فیغان و عەزیەت و ئازارتە
قاعیدی جەنگی عەدوتە ڕوح لە مەیدانی عەبەس
بێ ترس ئەو پێشەوایە شاهی ئەو سالارتە
جەیشی داوداوت پەرێشان دێتە تەدریب سەف سەف
غالبی جەنگی هۆلاکو زوڵفەکەی تاتارتە
شێری ئەبرۆ تیری موژگان سێ منم تیغی عەدوت
چارەمین بۆ گەنجی حوسنت کەزیەکەی ڕەشمارتە
مەخسەدی حەربی سوپاهت چ بوو چم زانی لە تۆ
جوملەیەکەم لێ نەزانی کام هەدەف ئەشعارتە
عاجزی شەو چاو پڕی خەو بۆ تەبایی هەر منم
ڕۆژ لە هاتن شەو لە چۆن و زیللەت و یەلغارتە
ڕۆژی ئەووەڵ حاڵی خۆم زانی بە کوشتن لێم دەدەی
هێشتا ڕازیمە ئەمن خۆ چەندی کوشتن کارتە
تا بە کەی سامی دەکەی تۆ ناچیە غاری مەغریبی
فێری عیلمی جەڕ ببی تۆ چارە هەر ئەو چارتە