چاوەکانت مامزینە لێوی ئاڵت قرمزینە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  279 مشاهده
چاوەکانت مامزینە لێوی ئاڵت قرمزینە
سوخمە ئاڵی ڕوو بە خاڵی کار و پیشەت دڵ دزینە
دڵ دزێکی عاشقانی کەمەر باریک سینە پانی
چاوەکانی هەڵیاندێنی پڕ لە ناز و نێرگزینە
هەتا کەینێ جەور و جەفا تاکەی بە وەعدەی بێ وەفا
سامیتخلص بناڵی و بڕێژێ لە دووریت وا دڵ حەزینە