هەتاکەی پێم بڕوا ناکا

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  234 مشاهده
هەتاکەی پێم بڕوا ناکا
بێ دینە ڕەحمم پێ ناکا
لە زار و شینی لەیلا وا
جارێکی ڕوومان تێناکا
***
لە تاوی ئەبرۆی کەمانی
پەرچەمی تاو پەرێشانی
هەر دەناڵم بە ڕۆژ و شەو
بێ دینەی هیچ بڕوا ناکا
***
پەرچەمی چینی هاتە پێش
منی کردەسوفی و دەروێش
لۆمەی مەکەن بناڵێنی
سەبری ڕۆیی دڵی پڕ هێش
***
پێی ناوەستم دڵ دەخوازێ
بە عەییاری و مەکربازی
من ڕازیمە بە مەجنوونی
هێشتا ئەتۆ پێی ناڕازی
***
دڵ نەما سەبر و ئارامی
خۆ لەیلا خۆت شارەزامی
هەرچەندی خۆت کە شیرینی
ناشیرینی بەبێ سامیتخلص