ئەی نازەنینەی زوڵف داوداوی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
482 مشاهده
ئەی نازەنینەی زوڵف داوداوی
بۆچ مات و مەلوول عاجز داماوی
پێچەت هەڵگرە پەنجەی خوێناوی
بۆ من بە دەرخە بۆچی وا خاوی
ڕێگای سەربەستی و سەربەخۆت زانی
ئەگەر بابانی ئەگەر بۆتانی
هەستە بیر کەوە بۆچی نازانی
لە کوێستانی ژین وا بە جێ ماوی
بە فیکری پیرۆز و بەهۆش و بە گۆش
بنۆڕە خوشکان خاکی وا خامۆش
هەتاکوو کەینێ بە پێچ و سەرپۆش
دەبیە جارییەی ژینی بێ ناوی
بە غەمزە و ناز و بەو دوو چاوانت
بنۆڕە بەیع و شەڕای خۆشکانت
شاخی وڵات و لاوی کوردانە
ناڵەی بابان و چاوی پڕ ئاوی
ئەو خۆشکانەی وا شل شل هەستاوە
بە پیرەمێردی ڕزی فرۆشاوە
دڵ بڕیندار و جەرگ سووتاوە
خەوی نەماوە سامیتخلص لە تاوی