بەو ئەگریجە داو بە داوە بۆ تۆیە جەرگم سووتاوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  405 مشاهده
بەو ئەگریجە داو بە داوە بۆ تۆیە جەرگم سووتاوە
باوەڕ کە حاڵم نەماوە عەقڵ و هۆشم لێ شێواوە
وەختی دێ هەڵدێنێ چاوان زوڵفی تاتا و دانەی داوان
لە دەست و پێی منی بێ چار بە حەلقە و پێچ پێچ ئاڵاوە
کە ئاڵاوە لە گەردەنم کوژراوی دوو چاوت منم
زوڵفی خاوت بۆ جەللادی حەلقە حەلقە و داو بە داوە
لە حەپس و کەمەندت تاکەی بۆ لای من بۆ مەیل ناکەی
بزانی سامیتخلص کوژراوە لە زیندان و حەپسی ماوە