باڵایی شل و قامەتی شیرینی وەکوو بەیداغ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
419 مشاهده
باڵایی شل و قامەتی شیرینی وەکوو بەیداغ
دەهەژێ شەنگ و شل و بە هەوەس دێتە دەری باغ
لەو ڕۆژەوە کە ڕۆییوە دڵم بێ سەر و شوێنە
وا زیزە لە من تۆراوە ئەوا بێ سەر و سۆراغ
خەڵقی بە هەوەس دێنە بەهار و خۆ منی مەجنوون
من لە بەهارا خەستە دڵ و نەمدیوە سەری ساغ
خۆم گوتمە دڵی خۆم و ئەترسێم من کە وەکوو عاد
ئەو باغی ئیرەمی واسع و وا پڕ کەسەر و داغ
پەیکاری تۆ بەو کارە دەچێ وا بەسیەتی ناڵێن
لە ئەستوری پساوە ئەویش بەو سەروەتی پەرداغ
بێ تاقەت و پیری کێ وەکوو من سامیتخلص نەماوە
چییە ئەو بەزم و هەررایە ئەی ئاخر شەڕی ئاڵچاغ