دایما مات و مەلوولم غەم لە دڵما باقییە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
522 مشاهده
دایما مات و مەلوولم غەم لە دڵما باقییە
نائومێدم بۆ دەکەی تۆڕ و لە من کە ساقییە
چاوەڕێی شووشەی شەڕاب و دەست و پەنجەی تۆ دەکەم
وەک شەوە ڕۆژم لە تاوت بەزم و خۆشیم تارییە
با لە دووری تۆ نەناڵم بەسیە باری میحنەتت
من لە دەستم هیچ نەمایە عیللەتی ناچارییە
مار لە سینە و گەردەنی دا دەستی بۆ برد پێکەنی
وەک دەنۆرمە دەست و پەنجەی کەزیەکەی ڕەشمارییە
لەسەر ئەو دەرد و هیجرە تۆ وەرە بەو داخە بمرە
دەردی ڕەقیب زۆر گرانە و داخی وی سەربارییە
بمینێ ئەو غەمانە دەزانم دەردت گرانە
ئێستا جارێ مەستە «ساقی» بەس بناڵە سامیتخلصیە