ئەو باڵا شلە و پەرچەمە خاوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  426 مشاهده
ئەو باڵا شلە و پەرچەمە خاوە
سینە بەللورەی زوڵف داوداوە
چاوی خوماری لە خەودا ماوە
وەک خونچەی باخان وا دەمی داوە
بۆ لێم حەرامە بۆ یادی نەکەم
بە من ڕەزایە بۆ شادی نەکەم
شادی حەرامە بۆ شادمانی
دڕنەی لێ بەستین وەک تفلی ساوا
شەو تاکوو بەیان ئارامی نییە
خۆ بە من و بە یار ڕێیایی نییە
دڵی دەسووتێ بە خونچە و بولبول
یا بە لەیلایە و شینی سامییە