ئەی دڵی بێ چار و مەجنوون بەسیە ئەو غەمبارییە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  267 مشاهده
ئەی دڵی بێ چار و مەجنوون بەسیە ئەو غەمبارییە
ئەو کەسی عاشق بە یارە عەبدەکەی کڕیارییە
سەد کەڕەت بێت و دەری کا حوبی نافرۆشێ بە کەس
بۆ کەسێکی بەیعی نایێ وەک شتی دزیارییە
کەڵکی کەس ناگرێ بە حەق بێ ڕاست بڵێن تۆ بی خودا
ئەگەر سەحیح بێت بەبێ شک زەبری دەستی هارییە
یا لە سامیتخلص غەفلەتیتی یا لە خۆشی ڕوودەدا
چونکی سولتانە موحیبەت خاوەنی سەردارییە