ئارەزووم بوو بێمە لای یار ئەمما ئیمکانم نەبوو

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  463 مشاهده
ئارەزووم بوو بێمە لای یار ئەمما ئیمکانم نەبوو
نەمدەزانی دەردی عیشقی چونکی پەیکارم نەبوو
دانەیی خاڵت دڵی برد کەوتە ناو داوی زوڵف
چەندی ویستم لێ خەلاس بم ئەمما ڕزگارم نەبوو
وەختێ مەجنوون بووم لە سەحرا فەرش خۆڵ و بی سەرین
وەک فەرەیدون بووم عەزیزان حەپس و زیندانم نەبوو
پێی گوتم ڕاکە لە دەستی ئەو ڕەقیبی سەگ سیفەت
دوور و نزیکم ئەنۆری هیچ خیابانم نەبوو
ئەو کە زانا و من نەزان بووم کەوتمە هەجوی ناخودا
تەجروبەم ئەسڵا نەدیبوو فیکری تۆفانم نەبوو
چەندی ئەو سامی لەبەر نام من بە قاقای پێکەنین
قەلبی بێ مێشک بڵێ چی سووچ و تاوانم نەبوو