ئەی دڵی بێ چار و مەجنوون بەسیە ئەو غەمبارییە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
433 بینین
ئەی دڵی بێ چار و مەجنوون بەسیە ئەو غەمبارییە
ئەو کەسی عاشق بە یارە عەبدەکەی کڕیارییە
سەد کەڕەت بێت و دەری کا حوبی نافرۆشێ بە کەس
بۆ کەسێکی بەیعی نایێ وەک شتی دزیارییە
کەڵکی کەس ناگرێ بە حەق بێ ڕاست بڵێن تۆ بی خودا
ئەگەر سەحیح بێت بەبێ شک زەبری دەستی هارییە
یا لە سامیناسناوی ئەدەبی غەفلەتیتی یا لە خۆشی ڕوودەدا
چونکی سولتانە موحیبەت خاوەنی سەردارییە