بە ڕۆژ و بە شەو کارم گریانە وەکوو مەجنوونی بووم بە دێوانە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  463 مشاهده
بە ڕۆژ و بە شەو کارم گریانە وەکوو مەجنوونی بووم بە دێوانە
لە هیجری لەیلا وا لە غەریبی هەر دەناڵێنم پیشەم گریانە
دڵ لە ژینی خۆی وا هەراسانە ئەو دەردی سەرە بۆچی ژیانە
لە داخی ڕەقیب جەرگم سووتاوە دەردی ڕەقیبان گەلێ گرانە
کەوتمە ناو زار و دەردی ڕەقیبان با هەر بناڵم لەگەڵ غەریبان
خۆشیم گرینە، گریانە خۆشیم لە دەردی دوو ڕووی بێ دین و ئیمان
دایم لە زارم ئەوا لە شینم چەندی لە ئازار و چەندی غەمگینم
من لە عیشقی تۆ چەندی بناڵم هەنگین گوشاد و دەڵێم زەنگینم
سامیتخلص ڕەقیبان پەشمە لەلامان بۆمە ناڵینە سەروەت و سامان
گەنجە گەدایی حوڕ و سەربەخۆ بۆ ڕۆژی جەزاش ئێمە و خودامان