ناڵەمە وا ڕۆژ و شەوێ وەک بولبولی خۆشخوان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  467 مشاهده
ناڵەمە وا ڕۆژ و شەوێ وەک بولبولی خۆشخوان
بۆ خونچەیە بولبول و من بۆ زوڵفی پەرێشان
کارم کە گریانە بگریم دەبا وەکوو یەعقووب
بۆ من نییە ئەو دەردە کە کوشتیتی هەزاران
سەبرت هەبێ بنواڕە کە سەبری هەبوو ئەیووبشخص
ناڵەکی نەکرد جارێ لەژێر عەزیەتی کرمان
سەبرم نییە چونکی بە جەبر سەبری دڵی برد
خونا منی بیر کردووە ئەو چەرخەیی دەوران
نێرگز نیگەهـ و خاڵی حەبەش و لەهجەی ڕۆمی
بێ چارەمە مەمبەستەوە بەو زوڵفی پەرێشان
ڕەحمی بکە بەو سامیتخلص هەژارە ئەتۆ شاهی
بێ بەختە تا کەی نایەڵی تۆ بێتەوە سەردان