چ ناسک بەدەنە سینەیی وەک باغی بەهارە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  400 مشاهده
چ ناسک بەدەنە سینەیی وەک باغی بەهارە
ئەبرۆیی کەمانە دەمی تەنگ و چاوی خومارە
باڵایی شل و گەردەنی بەللور زوڵفی پەرێشان
پەنجەی سوورە بە خوێنی عاشقی بێ دەر و چارە
وەک خەنجەری تێنوو بێ بە خوێنی عاشقی شەیدا
خوێنی نەرێژی یاری غروور بێ سەبر و قەرارە
کەی بایی هەناسەم کە بچێ جەولانە لە زوڵفان
بە خەندە ئەڵێ هاتی ئەوا بۆ دیدەنی یارە
دە سامیتخلص بناڵە لەلام وەکوو بولبولی خۆشخوان
بە تۆ چی لە باغی کەوا گوڵ و خونچە بەبارە