دەڵێن لەیلا نەماوە ڕووی کردە کام لا یاران
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
467 مشاهده
دەڵێن لەیلا نەماوە ڕووی کردە کام لا یاران
خۆشیم لە دڵ بڕاوە فرمێسکم دێ وەک باران
ئیمڕۆ چیم لێ قەوماوە سا دڵ بوو کوێ تۆراوە
بە ڕووی لەیلا سووتاوە کاری دەرچوو لە کاران
یا وەکوو بولبولانە بە ناڵە و نەغمەخوانە
کە عاشقی خونچانە ڕووی کردیتە جۆباران
لە تاوی زوڵفی چینە بەیان دێ بۆ گوڵ چینە
با سەمەن و نەسرینە دەیبا بۆ بڕینداران
هەزار عاشق کوژراوە هەر ناوی مەجنوون ماوە
یا قەلبی بێ دڵ ماوە لە تاوی چاو خوماران
بە ئومێدی گوڵ چینە هەردەم لە غەم نۆشینە
هەر بۆیێ جێی نۆشینە دائم لەناو گوڵزاران
هاتە لات دڵی سامیتخلص چونکی تۆ دڵ ئارامی
تیماری جەرگی زامی ئەفلاتونی بێ چاران