بڵێ چی حەزرەتی ئادەم لە سوچی وا لێرەم حەووا

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  357 مشاهده
بڵێ چی حەزرەتی ئادەم لە سوچی وا لێرەم حەوواشخص
وە یامریەم بەبێ بابی وا لەبۆ حەزرەتی عیساشخص
لە کەشتی نوحشخص لە بۆ تۆفان بە ئوستادی ئەخی جبریل
بە غەیری ئەهلی ناو کەشتی غەزەب هات و هەموو فەوتا
غەمی یەعقووبشخص خەوی یوسفشخص زولێیخاشخص دوو بە سێ ڕەییان
لە مانی قەومی ئیسرائیل لە میسرا هەڵگری موساشخص
خەلیل و هیمەتی هاجر لەبۆ ڕۆڵەی کە ئیسماعیلشخص
لە خەو دیبووی سەری ببرێ بە ئەمر و هەم لە ڕێی مەولا
لە تەخت و بەختی داوود و سلێمان و بیساتی ئەو
لە سەبر و دەردی ئەیووبشخصی لە کوشتن بۆ بەشی یەحیا
لە کفر و زوڵمەتی تەیموور لە زیلل و عیزەتی جم جم
لەشەیتانی بەشی تەیموور ئەگەر کەیکا ئەگەر کیسرا
ئیتر «سام» نەخۆشی تۆ شیفاێتی وەسیەتی لوقمان
خەڵاتی ئەحمەدی موختار شەفیعی ئۆمەتی ڕیسوا