مامۆستا فەرموو زەکاتی غەمان
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
528 مشاهده
مامۆستا فەرموو زەکاتی غەمان
بە کێ دەشێتن بە چەند تائیفان
کێ وەری دەگرێ ئیسنادەکی غەم
کەس لێی ناپرسێ من بە کێی بدەم
زەنگینی غەمیم من زۆرم هەیە
هەروا زۆر دەبێ ئەو خەزێنەیە
هەندێ بۆ باج و هەندێکی زەکات
باری گرانم کەمێ سوک دەکات
کە هیچم نەبێ هیچم ناچیتن
ئەو غەمە زۆرە بۆ لێی نەدرێتن
هەندێ زەکات و هەندێکی باجە
هەندێ بۆ وانەی کە پێی موحتاجە
هەندێ بۆ سەلەم هەندێ بۆ خێرات
بەشکو سوک دەبێ بارت سوک دەکات
ئینسان خۆ نابێ هەر بۆ خۆی بوێ
لە بۆ خۆش تۆ خەڵقیشت بوێ
هەندێ لە پاش خۆم بۆ خێر و خێرات
یا کەسێک دەبێ هەندێکی دەخوات
هەزار غەریب و سەد دەروێش دەبێ
کە هەموو شتی پێ جێ بە جێ دەبێ
هەندێ بۆ برنج و هەندێ بۆ ساوار
. . . . . . . . . .متن نامشخص