کەی قیامەت کەینێ حەشر دێ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  343 مشاهده
کەی قیامەت کەینێ حەشر دێ
ئەو ڕۆژەی حەشرە هەر وەکوو مەردێ
بێ کار مایتەوە بۆ ژین لە دونیا
سەری شۆڕ دەکا لەبۆ نامەردێ
من نەدەهاتم بۆ ئەو جیهانەی
کە بمزانیبا وەهام بەسەر دێ
دە کەس خاوەنی ملیونەها دینار
مەردیش لە برسان وا گیانی دەردێ
نابینی نامەرد بە مەردان دەڵێن
قیامەتیش هات سەت قەل و بەردێ
حەشریش بە سامیتخلص هەر وەک ئیمڕۆیە
کەس بۆ کەس نییە و هەرکەس بەدەردێ