بڵێ چی حەزرەتی ئادەم لە سوچی وا لێرەم حەووا
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
527 بینین
بڵێ چی حەزرەتی ئادەم لە سوچی وا لێرەم حەوواکەس
وە یامریەم بەبێ بابی وا لەبۆ حەزرەتی عیساکەس
لە کەشتی نوحکەس لە بۆ تۆفان بە ئوستادی ئەخی جبریل
بە غەیری ئەهلی ناو کەشتی غەزەب هات و هەموو فەوتا
غەمی یەعقووبکەس خەوی یوسفکەس زولێیخاکەس دوو بە سێ ڕەییان
لە مانی قەومی ئیسرائیل لە میسرا هەڵگری موساکەس
خەلیل و هیمەتی هاجر لەبۆ ڕۆڵەی کە ئیسماعیلکەس
لە خەو دیبووی سەری ببرێ بە ئەمر و هەم لە ڕێی مەولا
لە تەخت و بەختی داوود و سلێمان و بیساتی ئەو
لە سەبر و دەردی ئەیووبکەسی لە کوشتن بۆ بەشی یەحیا
لە کفر و زوڵمەتی تەیموور لە زیلل و عیزەتی جم جم
لەشەیتانی بەشی تەیموور ئەگەر کەیکا ئەگەر کیسرا
ئیتر «سام» نەخۆشی تۆ شیفاێتی وەسیەتی لوقمان
خەڵاتی ئەحمەدی موختار شەفیعی ئۆمەتی ڕیسوا