ئینسان چۆن دەبێ بێ ئاگاداری

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  472 مشاهده
ئینسان چۆن دەبێ بێ ئاگاداری
گەر یەکێ نەبێ هەستێ بەکاری
هەیکەلێک نابێ گەر یەکێ نەیکا
بەشەر چۆن دەبێ بەبێ وشیاری
***
گەر یەکێ نەبێ زانا و بەهۆش
ئینسان دروست بوون چۆن دەبێ لەبۆش
ڕۆن بۆ ئادەمی بە چەشنی کەرە
بێ هۆش چۆن دەبتە خاڵقی بەهۆش