مەحتی ئەڵڵا بە کوردی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  534 مشاهده
بێ نووستن و شووتنی مەتین و بێ مەکانی
قادر و هەم موقەتەدیر خاڵق بە ئینس و جانی
خاڵق بە جێی و کانی بێ جێی و بێ کانی
خاڵقی ئاب و ئاگر هەم کەرەم و ئیحسانی
قادرێکی قەدیمی کوللی شتێک ئەبینی
خاڵی نییە هیچ شتێک لە ئەرز و لە ئاسمانی
ئەحسەنتر لە مەخڵوقە خەڵقت کردیە بە جووتە
هەینێ حوسناو جەوانە لادا لە ڕێی شەیتانی
خاڵق بە ڕۆژ و شەوی ئینسان ئیحتاجە بەوی
زاڵم ئیختیاری شەوە ڕوژە نووری ئیمانی
مەخڵوقت هەر بە ملیار بە کەس نایەتە ئەژمار
باسی یەکیان با بکەین کە پێی دەڵێن ئینسانی
سامیتخلصم لە بێ شکی دام، ئەسحابی ڕۆژی قیام
کە ڕازیمە یا خودام، بەدان و هەم نەدانی