لەلای نەزانان زانین بەڵایە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  320 مشاهده
لەلای نەزانان زانین بەڵایە
چونکی نەزان و لە گوێی گادایە
هەزار حەدیسی تەرجەمەی سەحیح
بۆی بخوێنەوە دەڵێی زوڕنایە
وەک لاشەی تۆپی خۆی ناجولێنێ
گەر گوللەی لێدەی لای کاری خوایە
عالیمی نارحەت گەر دەرزی لێدەی
ئاخی دەکێشێ چونکی با گایە
تا ڕوحی هەبێ بۆ دڕندەی پیس
وەکوو تیخی تیژ سامیتخلص هەر مایە