هاوارە بۆ وەکیلانی، وێنەی ئیسلام بڵێ کانی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  321 مشاهده
هاوارە بۆ وەکیلانی، وێنەی ئیسلام بڵێ کانی
گوناهکارین بەو کارانە خەتاکارین لە ئەدیانی
ئەگەر دین ڕێگای قورئانە چ هاوار و دەف لێدانە
لە جێی عیلم بەرد بکرۆژین کەی لەناو دین و ویجدانە
قورئان یەک ڕێگە و ڕزگارە بۆ تەریقەت ئێستا چارە
تازە دینە بە غەیری دین پڕ لە سام و لە ئازارە