حەق و حەقیقەت بینە پێش چاوت

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  301 مشاهده
حەق و حەقیقەت بینە پێش چاوت
حەپسی حەق مەکە لەناو هەناوت
بە ملیار هەنە ئینسان و حەیوان
جارێک بنۆڕنە دەروونی کیوان
لە ئەووەل دەبێ ئینسان چ بیتن
هیج لاشەی نییە ڕوحی هەبیتن
بە چی دەزانی زندی دەبیەوە
بیستم لەو کەسی کە سانع ئەوە
لای تۆ گرانە چوونکی نەتدیوە
ئەو وەختی کە دێ هەر قوڕ بپێوە
خودا بۆی ناردین چەند پێغەمبەران
ڕێیان پێشانداین ئەوان میهتەران
هەرکەسی هات و حەق دابپۆشی
ئاوی جەهەننەم دەبێ بنۆشی
سامیتخلص دەڵێتن خەڵقی ئاگرە
دیارە ناحەقی لەلا چاترە