وەسفی بە چاکی ئیختیاری خوایە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
563 مشاهده
وەسفی بە چاکی ئیختیاری خوایە
بۆ ئادەمیزاد دینی دانایە
دینی بۆ داناین تا لەسەری بڕۆین
ئەوی بێ دینە وەک گورگ وایە
***
هاوار بە حاڵی قەومانی بێ دین
دایم ماینەوە و لەسەر فەسادین
بە جێ دەمێنین لە کۆستانی ژین
خۆمان نازانین لەبۆ کێ دەچین
***
کەسمان نازانین قورئان چی دەڵێ
لەبەر نەزانی هەر دەڵێن بەڵێ
قورئان بۆیە هات ئۆمەت بیزانێ
خوا کەی گوتیتی کەس بە کەس نەڵێ
***
قەومی جاهیل و بێ دین و کەزاب
لایان خۆش دەبێ ئارەق و شەڕاب
ئیمانمان هەبێ و دینی بزانین
وابێ سام نابین بێ شەرم و حجاب