میهتەری دونیا و قیامەت حەزرەتی فەخرولمولک

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  345 مشاهده
میهتەری دونیا و قیامەت حەزرەتی فەخرولمولک
خۆت لە ئەحواڵم دەزانی کوڕە لێم چەرخی فەلەک
تاکوو بێمە قاپیەکەی تۆ خۆڵ بەسەرمدا بکەم
خۆم فیدای خاکی دەرت کەم سەد هەزار جاری بەلەک
تا لە دەریایی شەفاعەت قەترەیێکی وەرگرم
سامی گوناهان گرتمیتی زۆر گوناهکارم گەلەک