ئەوی بە گەنجی گوناهان دەکەن
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
542 مشاهده
ئەوی بە گەنجی گوناهان دەکەن
وەختی کە پیر بوون تۆبەی لێدەکەن
بە چی دەزانن لەبۆ خودایە
یان لەبەر وەیتی کە لۆمەی نەکەن
***
چوونکی دونیای خوارد ماوە قیامەت
بۆ حۆری و غیلمان دەباتن هەڵمەت
دونیای چ لێ کرد ئەویش وا لێ کا
بیخاتە خانەی بێ قەدر و قیمەت
***
بە قیمەت نییە و قیمەتیش نابێ
بەڵکوو پێویستە لە ئەمری خوا بێ
ئەوی دەیکڕن پێیان ناکڕێ
ئەوی بێ سامن بۆ وانیش نابێ