خالق بە شەڕ و خێری ئیختارت دا ئێنسانی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
549 مشاهده
خالق بە شەڕ و خێری ئیختارت دا ئێنسانی
ڕازیقی ڕزقی هەر تۆی ساحیبی سفرە و خوانی
خالقی دڵی ئەگەر ئەبیەز بێ ئەگەر ئەسوەد
حەوت شوێنی زۆر بەقووەت ئەرزیش هەر لە دوانی
خەلقت کردووە ئادەم لەوێ بۆ فەخری خاتەم
هاتە خوارێ دەما و دەم هەتا ئاخر زەمانی
هەبێ بە قەد دەنکە جۆ گەر مێر و بێ گەر تەپۆ
تەعلیمی وەرگرت لە تۆ پێت گۆ کوللی زمانی
هەموویت خستە نەزەر هەرچی پێی بڵێن بەشەر
نیوەی کەوتە دەستی ڕاست نیوەی کەوتە چەپانی
تۆ خالقی سیڕەتی تۆ ساحیبی قودرەتی
کە خالقی مردن و خالقی دوو ژیانی
ئەو وەلی فەخری عالەم عیساشخصیی ئیبنی مریەم
موساشخص و خەلیلی ڕەحمان مەجموعی بووینە سانی
سامییە بە زاهیری ئەوەی بیەوێ فاخیری
وەک فیرعەونشخصی قاهیری بەچاو دیارە فەوتانی