بە سەد ئەندیش و چار عالەمی ناودار

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  435 مشاهده
بە سەد ئەندیش و چار عالەمی ناودار
شەرعیان ئەدا کرد پێ ببن ڕزگار
شەرعیان ئەدا کرد بەبێ خیانەت
تەسلیمیان کردین لەبۆ قیامەت
سەد جار یاخودا ئەتۆ ڕەحمانی
پێیان ببەخشی جێ و مەکانی
بەهەشتی بەرین جوگە و کانی
ئەتۆی بەخشندە و ساحیب ئیمانی
هەرچی بزانی پێویستە بوونت
لای کەرە ئەوەی بڵێ نەبوونت
هەرچی بناسێ ئەتۆ بە واحید
دەدا شاهیدی ئەتۆی جێی ئومید
گەنجی نابرێ پێی دەڵێن ئیمان
ئەوەی کە نیتی بەدبەختە و نەزان
ئەمما ئەو سامیتخلص فەقیر و هەژار
هەر دەناڵێنێ بێ سەبر و قەرار