گەلێ مەخسوودن باسی چەند قسان
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
543 مشاهده
گەلێ مەخسوودن باسی چەند قسان
غەیری ئەمەندە بۆم نەبوو ئیمکان
باسی لێ بکەم باسی حەقیقەت
چۆنە عادەت و وەسفی تەبیعەت
گەر نەیجولێنی ئیرادەی خودات
کانی تاقەتی قووەتی زەڕڕات
بێ وەی کەسێک بێ چۆن دەبێتن دان
تا بە داسی تیژ نەیدروی سەپان
عیلمێکی بەرزە چاکە زانینی
محەکە تەواو بۆ خوا ناسینی
هەینێ ئەزانن عیلمی خودایە
ئەو قال و قیلە بۆچی کرایە
کە زانا ببن لێکدی ڕەزانە
هەر خوار و ڕاستی لێکدی جودانە
سامیتخلص جاهیلە عیلمان دەدۆشێ
هەتاکوو نەمرێ بۆیێ دەنۆشێ