مەربوتە حەیاتم بە زەوی خاکی حیجازی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  447 مشاهده
مەربوتە حەیاتم بە زەوی خاکی حیجازی
مانی بەستووە لێم چەرخی زەمان عەینی بەرازی
بەسەر هاتیە تاڵی یو سوری یو و هەژاری
ئاتەشی دڵ هاتە ژان و ئەسلا نییە وازی
ئەبیەز و ئەرزی نەقشی حەجەر ئوستازی زیللە
خەللاقی سەمەد و قادرە هەرچی دەخوازی
ئەو دڵی ڕوو ڕەش و بێ بەش و بێ مار و بریندار
وا کەوتیتە پەرواز و مەگەر وایە میجازی
قیبلەی مەئامینە هەرکەس ڕووی لێ بێ بە مەعلووم
ئاخیری بۆ ڕۆژی بەقا بەو خاکە دەنازی
بێت و بچی بۆ خاک و دەری حەزرەتی لۆلاک
تۆی ئۆمەتی فەخرولعەرەب و بیللا کە شازی
باری گوناهت لە مل و وا ڕۆ چوویی لە ئەرزی
بخە باری گوناهان بە حەقیقەت وەک بازی
لە سامیتخلص هەژار ناگرێ ڕێ و بچتە مەدینە
چوونت ئەمەیە ئەڵڵا بە کەرەم لێت بێ ڕازی