فەخری عالەم بوو شەقی کرد قەمەر

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  453 مشاهده
فەخری عالەم بوو شەقی کرد قەمەر
زاڵمی دەکوشتن بەشیر و خەنجەر
فەخری عالەم بوو چوو لەبۆ میعراج
موژدەی پێ درا بوو حەوزی کەوسەر
فەخری عالەم بوو خەڵات کرا قورئان
پارچە پارچەی کرد سەییدی غەیبەر
فەخری عالەم بوو سەییدی ئینس و جان
چەند سەلاتینی کە کردن بێ سەر
جەردە و زاڵمانی غەرقی خاک کردن
ئەو حەبیبی خوا ساحیبی هونەر
گەر خۆشت ناوێ ڕاستت پێ بڵێم
کانی فەرقی تۆ لەگەڵ سەگ و کەر
لەسەر حەزرەت بێ سەلات و سەلام
تا سامیتخلصش بێتە کۆمەڵی بەشەر