کەسێ بەدبەخت نەبێ ئەوەی بە درۆ نازانی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
622 مشاهده
کەسێ بەدبەخت نەبێ ئەوەی بە درۆ نازانی
بڕوا دەکەن دیان و جوچ جایی موسڵمانی
ئەوەی کە بڕوا ناکا بێ باوڕی بۆی بەسە
با هەر لەلای بەرز بێ فیکری پیس و سەگانی
تاعەت کردن بە پیری گورگی چوار پەل شکاوی
جارێ مەیلی حەق نەکەی هەتا گەنج و جەوانی
دونیا مەزرەعەی ئاخر بە فەرموودەی موحەممەد
ڕۆژی خۆی لێت ئەپرسن بەری کردەوەت کانی
ئەمما ئەوەی نەزانن دوو ڕوون و دوو زوبانن
هەر خەریکی بوختانن سووکیان کەن پاش گرانی
بە غیبەت و نەمیمی خواردنی ماڵی یەتیمی
جەهل دەوری لێداون غرق بن لە شەیتانی
زێدی ئایەت و حەدیس فیکری ئینسان دەگۆڕن
بە شەیتانی حەول دەن عەکسی ئەمری قورئانی
سامیتخلص ئیسلامە بەڵام ئیسڵامێکی شەرعی بین
ڕێگایەکی زۆر بەرزە عادیل دای بە ئینسانی