من غەمم هەرگیز غەماوی کار و پیشەم هەر غەمە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  594 مشاهده
من غەمم هەرگیز غەماوی کار و پیشەم هەر غەمە
بۆ هەژاریم دڵ بەتاوم غەیری زوڵف و پێچەمە
من غەمم خوارد و غەمیش خوێنی جگەرمی خواردەوە
تاکوو سەد ساڵی بنووسم قەد خەلاس نابی و کەمە
عالمێکە دەرس ئەڵێ پێم تاکوو مردن فەقێم
شەو کە داهات گڕ ئەسێنێ و تا سەحەر دێ لالەمە
من لەناو کۆتی فەقیری و دوشمنانیش پێم دەڵێن
تۆ ڕەش و ڕووت و نەزانی دین و دنیا من هەمە
سەروەتی خواریت لەبۆ خۆت ڕووسپی ناوزگ ڕەشی
فلس و دینار دینی تۆیە دین و دونیا من هەمە
حەزرەت دەفەرمووێ ئەمانەن چاکترینی ئۆمەتم
دەژین بە ڕەنجی شان و پیل ئەو کە نزیکن لەمە
سامیتخلص زیندانی غەمانم یاڕەسوڵوڵڵا دەخیل
تۆ پەریشانم دەزانی بۆچی فیکرم دەمدەمە