شەهسواری دوو جیهان و شەهسواری مەحشەری

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  670 مشاهده
شەهسواری دوو جیهان و شەهسواری مەحشەری
ئەلحەقە تۆی بۆ حەقیقەت هەم ڕەسوڵ و بەندەری
ئەمری ئەڵڵا هات لەبۆ تۆ جەیشی مەئمن حازرە
تۆ بڕۆ بۆ سەر یەهودی وەک ڕەئیسی غەیبەری
وەک لەبەرقی ئەوەل کردی ئیشارەیی فەتحی ڕۆم
جا نەزەرکەن چاکی ئومەت دەردی حاڵی قەیسەری
پاشی قەیسەر شاهی میسر و تاقی کیسرا و بەهمەنت
پاک ڕۆیی گشتی فەوتا کامە خفەر و مینبەری
شیری تۆ بوو لە ڕووی زوڵما هەڵکشاوی دەم بە خوێن
غالب وا پاشا کە بەخشیت بوو بە ماڵی حەیدەری
نەبیەتی بۆ گەورەیی موسا و عیسایی مریەم
ئەمما موحەممەد گەورەی نەبیەتی و پێغەمبەری
کەس نەماوە لەسەر دینت ئەی ڕەئیسی موڵکی دین
لەو عەسرەدا ماوە بێکەس کا ڕەئیس و سەروەری
بمدەرێ مەخسەد لە دونیا یا غەنی بوو یا سەخی
ببینم جا هەم نەتیجەی بیر و خوانی جەوهەری
منحی ئەرزە دینی ئیسلام دانە دوڕڕی گەوهەرە
دینی ئەڵڵایە بە ئیسپات میسلی دانەی گەوهەری
بێ کەسێکم من هەژار و ڕوو لە کێ کەم غەیری تۆ
ئینتیزارم تا بفەرمووی بێمە خاکی عەنبەری
کە سامیتخلص دڵ حەزینە غەرقی دەریای ئەشکی خوێنە
گوناهکار و ڕوو لەشینە تۆی ڕەئیس و میهتەری